کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ژنان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە ڕێزی لە ژنانی پێشمەرگە گرت

11:13 - 28 سەرماوەز 2720

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، چەپکەگوڵی ڕێزی پێشکەش بە پێشمەرگەکانی کوردستان کرد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵ، ڕێزیان لە کچە پێشمەرگەکان و هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان گرت.

لە ڕۆژانی ١٩، ٢٣، ٢٤ و ٢٦ی سەرماوەز، کۆمیتەکانی "یایان، نەسرین قاسملوو، مینا خانم" کۆمیتەی "هەرمان" لە یەکیەتیی لاوان و هەروەها بەڕێوەبەڕی یەکیەتیی ژنان بۆ ڕێزگرتن لە کار و خەباتی بێبڕانەوەی پێشمەرگەکانی کوردستان، چەپکەگوڵی وەکوو هێمای ڕێز و خۆشەویستی پێشکەش بە پێشمەرگەکان کرد و هیوایان خواست کە لە تێکۆشانیان بەردەوام بن.