بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەرزاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکێتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ بەڕێزان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیمانYNDK ، ڕازاوەترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەرێ بێت بۆ زیاتر پێشەڤچوونی پارتەکەتان.
بەڕێزان! حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک حیزبی دایک لە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی تەمەنی خەباتی، وەک لایەنێکی سیاسیی کوردستانیی کاریگەر و ڕێبەر توانیویەتی کەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە و ڕێبەرایەتیی شۆڕشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و چەندین سەرکردە و شەهیدی لەم پێناوەدا کردووەتە قوربانی و چەندین دەستکەوتی نیشتمانی و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست بهێنێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرینگە، یەکڕیزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەکانی کوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کوردستان، لەم بۆنەیەتاندا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندیی برایانەی نێوانمان .
هەر سەرکەوتوو بن لەگەڵ ڕێزماندا
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK
١٥ی ژووئیەی ٢٠٢٠ی زایینی