سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "سەدیق عەلایی"، کەسایەتیی ئەدەبی و خۆشناوی شاری نەغەدە، لە تەمەنی ١٠٧ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "سەدیق"، دامەزرێنەری یەکەمین چاپخانە لە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە نەغەدە و پێشتر لە چاپخانەی کۆماری کوردستان کاری کردبوو.
ناوبراو لە کاتی کارکردن لە چاپخانەی کۆماری کوردستان، بەو پەڕی هەست و دڵسۆزییەوە، خزمەتی بە نەتەوەکەی کردووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە نیشتمان و ڕێبازەکەی وەفادار مایەوە و کۆچی ناوبراو خەمێکی گەورەی خستە سەر کۆمەڵگەی کوردستان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و کۆمەڵگەی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردستان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.