کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە دامەزرێنەرانی "بەرەی ئازادیبەخشی ئەحواز" پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

16:47 - 2 بەفرانبار 2721

"مەحموود بەشاری ئەلکەعبی" یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەرەی ئازادیبەخشی ئەحواز سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" پەیامێکی سەرەخۆش و هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامی تێکۆشەری نەتەوەی کورد "حەیدەر قوربانی" لە برایانی گەلی کورد کە ئۆگری وەدیهاتنی ماف و ئامانجە ڕەوا نەتەوەییەکانیانن بە هەموو شێوەیەک مەحکووم دەکەم و بە کردەوەیەکی دوور لە ئەخلاق و بەها مرۆییەکانی دەزانم. ویلایەتی فەقیهـ و کۆماری ئیسلامیی تێرۆریستی بەردەوامە لە تاوان و ئێعدام و ژینۆسایدکردنی نەتەوە غەیرەفارسەکان.

سەربەرزی و کەرامەت و ئازادی بۆ هەموو گەلانی جیهان بە ئاوات دەخوازم.

جارێکی دیکە سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و سڵاو دەنێرم بۆ گیانی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی، بە تایبەت شەهید حەیدەر قوربانی.

هاوڕێتان

مەحموود بەشاری ئەلکەعبی (محمود بشاري الکعبی)

یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەرەی ئازادیبەخشی ئەحواز