![](/content/upload/1/news/53363_w920.jpg)
"مستەفا ڕەفیع زادە" کادری هێزی ئینتیزامیی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە بەندەری "ماهشەهر" سەر بە پارێزگای "خوزستان" کوژراوە.
میدیاکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە لەو شەڕ و دەرگیرییەدا ٢ کەسیان دەسبەسەر کردووە.
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٧، خەڵکێکی زۆر لە بیشەڵانەکانی شاری "ماهشەهر"دا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەو ڕێژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران.