کوردستان میدیا

چوارشەممه 18ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پارەی ئیمکاناتی پزیشکی لەلایەن مافیاکانەوە بەتاڵان براوە

12:27 - 1 پووشپەڕ 2720

وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، یەک میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کە بۆ پێداویستی و ئیمکاناتی پزیشکی تەرخان کرابوو، لەلایەن مافیاکان و گەندەڵکارانەوە بەتاڵان براوە.

"سەعید نمەکی" وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە: "لە دوای ئاشکراکردنی باندی مافیا و گەندەڵکاران و بەتاڵانبردنی یەک میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشەیان لە خۆم و بنەماڵەکەم کردووە".

هەروەها وتوویەتی، ئەم گەندەڵکاری و مافیاگەرییە کە بە شێوەی سیستماتیک لە ئابووریی وڵات و تۆڕی پزیشکیدا ڕوو دەدات ئەگەر لە هەر وڵاتێکی دیکەدا بێت بەدڵنییایەوە دەبێ ئەو دەوڵەتە گۆڕدرابا.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم دەڵێت: "بەو بڕە پارەیە کە بە تاڵان براوە، دەمانتوانی هەموو منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەی پێ دەرمان بکەین".

لەنێو سیستەمی بەڕێوەبەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا گەندەڵکاری سەرتاپای ئەو ڕێژیمەی تەنیوە و هەموو ئیدارە و بەرپرسانی نێو ئەو سیستەمە نوقمی ئەو جۆرە قەیرانە بوونەتەوە و گەندەڵکاری و تاڵانکاری وەک نەریتێک چاوی لێ دەکرێت و مەرجی بەرپرسیارەتی لە ئێراندا توانای ئەو کەسەیە لە گەندەڵکاری و ڕاوڕووتی خەڵک.