کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی ئەوێهەنگ و شاری دەماوەند، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ٢٦ سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
۲٦ی سەرماوەز لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، بەتایبەت لە هەموو کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەزاران جار پیرۆز بێت.
بەهیوای ڕزگاریی کوردستان لە چنگی داگیرکەران و جینایەتکارانی کۆماری پەت و سێدارە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووانی دەماوەند؛
هەموو کات دەڵێینەوە، نەسرەوتن تا سەرکەوتن.
بژی کوردستان
بژی پێشمەرگە
بژی ڕاسان