لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەردەوامە و قارەمانانی دێموکرات بەپیری ئەو ڕۆژەوە دەچن هەتا بڵێن ئێمە بە ئامانجی "پێشەوا" هەتا دوا هەناسە وەفادارین.
لە "مەهاباد" ڕۆڵەکانی چوارچرای کۆماری کوردستان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە "شاروێران. لەج، گوێکتەپە، قوم قەڵا، دریاز" و چەندین گوندی دیکە تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
لاوانی قارەمان لە مەهاباد ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار کارتی پیرۆزباییان لەلایەن پێشمەرگەکانی شار لەنێو خەڵک و نێو شاری مەهاباد بڵاو کردووەتە. ئەو کارتانەی پیرۆزبایی لە شوێنەکانی: "مەیدانی ئاردی، گوزەری حاجی زوودی، ئاغای پەسوێیی، کۆڵانی مزگەوتی حاجی ئەحمەد، رووبەڕووی کەلانتەریی ١١، مەیدانی ئاردی شەقامی سەرەکی، موخابەراتی بێعسەت تا حەمامی شافعی و مزگەوتی عەجەمان، مەیدانی ئاسنگەران تا گوزەری خەیاتان، شەقامی ئوستاد مەجدی".
پێشمەرگەکانی شار هەروەها لە هەندێک شەقام و کۆڵانەکانی نێو شار داکارتی پیرۆزبایی ٢ی ڕێبەنداندانیان داوەتە دەستی خەڵک.
تێکۆشەردانی پەردەوەری دەستی "قەندیل" لە پیرانشار بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە :قەڵاتە ڕەشێ، دێڵزێ، چیانە، پاسگای چیانە، هەنگی مەرزی چیانە، فەلەکەی ماموستا نالی، کۆڵانەکانی قودس، مزگەوتی قودس، پاڕکی نیلوفەر، نێو شاری پیرانشار و گوندەکانی زەنگیاوێ و مزگەوتی قوبڵە" تراکت و پۆستیری تایبەت بەو ڕۆژیان بڵاو کردەوەتەوە و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی کۆمار دووپات کردووەتەوە.
لە مەریوانی دوازدە سوارەوە لاوانی خەباتگێری لە گوندی "نگڵ'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە سەقزی دێموکراتەوە لاوانی دێموکرات بە پەیامی پیرۆزبایی ٢ی ڕێبەندان لە "کەلی وەنەشە"وە بەرەو شاری سەقز وەڕێکەوتن و پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی کۆماری کوردستان دووپات کردەوە.
لە گوندی "وزمڵە" چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
پێشمهرگه چاونهترسهكانی نێوشاری سهقز شهوی یهكشهممه لهسهر دووشهممه، ڕێکەوتی ٢٨ لهسهر ٢٩ی بهفرانبار، بهبۆنهی ٢ی ڕێبهندان ٧٥مین ساڵڕۆژی دامهزرانی كۆماری كوردستان له چالاكییهكی بهرینی تهبلیغاتی و كهم وێنهدا شاریان به تراكت و پووستێڕی تایبهت ڕازاندهوه.
بهشێك لهو گهڕهک، شهقام و شوێنانهی كه چالاكیی تهبلیغی تێدا بهڕێوه چوو بریتن له: "چهم وڵی خان، شاناز، حەماڵاوای سەروو، شهقامی عەباس ئاوا، حەماڵاوای خواروو ، تهنیشت چەمی حەماڵاوای خواروو، شەهرکی دانشگاه، ماڵە گوڵان، دەوروبەری دهرمانخانهی دوکتور وسووقی، نێو بازاڕ بە تەواوی دووکان بە دووکان، ڕاستە بازاڕی ئەردەڵان و مەیدانی ماست و مەیدانی سەوزی، تاریکە بازاڕ، پشت قازاخانە و كۆڵانی وێنهگریی خەیام".
هەروەها ههزاران بهرگ تراكت و پووستێڕ به شێوهی ڕهنگی و به شێوهی چهسپی ماڵ به ماڵ و دووکان بە دووکان بڵاو کراوەتەوە.
ئهم چالاكییه بهرینه له جهوێكی تهواو ئهمنییهتی و نیزامی بهڕێوه چووه و له چهند شوێن هێزهكانی ڕێژیم وێستوویانە هاوڕێیانی حیزبی دهسبهسهر بكهن بەڵام لاوانی تێکۆشەر بە تەقەی هەوایی هۆشداری بە جاش و بەکرێگیراوەکان دەدەن کە واز لە ڕاودوونیان هەڵبگرن.
ههروهها له پهیامێكدا ڕایانگهیاندوە ئێمە پێشمەرگە نهێنیەکانی نێو شاری سەقز بەبۆنەی ٢ی ڕێبندان ٧٥مین ساڵڕۆژی دامهرزانی کۆماری کوردستان پیرۆزبایی خۆمان دەنێرین بۆ بەرپرسانی حیزب، سەرجەم پیشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار، بنەماڵهی سەر بەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و لەگەڵ خوێنی شەهیدانمان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا ئاخر دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری رێگایانین.
بژێ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سەرکەوتن بۆ پێشمەرگەکانی شاخ و شار
مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی کۆنەپهرستی کۆماری پەت و سێدارە
بڕووخێت رێژیمی ئاخوندی
لە بانە لە "ئاربابا"ی شوێنی تێکۆشەرانەوە قارەمانانی دێموکرات و ئەمەگدارانی ڕێگای شەهیدان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
لە "ئیلامـ"ـی دێرین زێدی باب و باپیران لاوانی بەهەست و خۆڕاگر ئاڵای کۆماری کوردستان بە بەرزی دەشەکێننەوە و بەڵێنن دەدەن هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان دەست لە ڕێبازی "پێشەوا" هەڵناگرن. بەم بۆنەوە لەنێو شاری ئیلام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
لە "شنۆ" ڕۆڵەکانی "سمکۆی شکاک" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و لەگەڵ ڕێبازی کۆماری کوردستان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.