کوردستان میدیا

شەممه 9ی رەشەمه 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢ی ڕێبەندان پێناسەمانە

11:16 - 26 بەفرانبار 2720

ئەندامان، لایەنگران و خەڵكی تێکۆشەری کوردستان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

لاوانی دێموکرات لە شاری "مەریوان" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شارەکی "مووسک" چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.

پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "شاروێران" سەر بە مەهاباد لە گوندی "گوێکتەپە" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکییان بەڕێوە برد و هۆشداریان بە جاش و چڵکاوخۆرەکانی ڕێژیم داوە کە واز لە خیانەت بێنن.

هەروەها لە گوندی "لەج " بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە. ئەو شوێنانەی چاڵاکیی لێکراوە بریتین لە "گەڕەکی قەبران، کوچەی عەوڵاباد، دەوروبەری مزگەوتی گەوره". هەروەها تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان لە ماڵی شەهیدان و پێشمەرگەکان هاویشتووە و هۆشداریان داوەتە جاش و خۆفرۆشەکان.

لە "شێناوی" سەر بە "پیرانشار" قارەمانانی دێموکرات بەنێری تێرۆریست "قاسم سلێمانی و خامنەییـ"ـیان سووتاندووە.هەروەها لە ڕێگای سنووری حاجی عومەران، ڕێگای پیرانشار بۆ باڵاشار و ٢٤میتری،  فەلەکەی شیناوێ، كەمەربەندیی ئیمام جومعە، ڕێگای زێدان، دەورووبەری قەڵاتی شیناوێ لە پیرانشار، گەڕەكی سووتاو و شەقامی كشاوەرز" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە "پاوە" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە ناوچەی "لەیلاخ و دێولان" تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە ڕێگای دێولان، قووروە، جادەی سونقور و کولیایی، هەروەها لە گوندەکانی "کازماوا، قاملوو، شانەوەرە، بەنداوی سەنگ سیا، کەوخانی، جوامیراوا، کێوەکانی سەیراگای شەیدا(شەیا)، سورمەی عەلی (سورمەلی)" چالاکییان بەڕێوە بردووە.