کوردستان میدیا

دووشەممه 18ی سەرماوەز 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ مەکتەبی شۆڕش

12:15 - 15 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات ، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی گەلاوێژ، ڕۆلەکانی قارەمان و تێکۆشەری دێموکرات لە شاری سنە بە بۆنەی ٧٤مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی درووشم گەلێکی وەک : '' ٢٥ی گەلاوێژ پیرۆزبێت''، ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران'' و ''ڕێبازی شەهیدان درێژەی هەیە'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی پێشمەرگەکانی شاخ و شار،  ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کرد.

لەو پیرۆزباییەدا ڕۆلەکانی دێموکرات ڕایانگەیاند ڕاسان دژی داگیرکەران بەردەوامە و ڕێبازی شەهیدان درێژەی هەیە. 

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی، لەسەر بناغەی تەشكیلاتیی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژ.ک) كە سێ ساڵ پێشتر پێكهاتبوو، دامەزرا.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە بەرەبەری ئەو ڕۆژەدا بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغیی ئەو ڕۆژە مێژووییە پیرۆز ڕادەگرن