کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ پیرۆز بێت

11:36 - 20 گەلاوێژ 2721

بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "پیرانشار" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندەکانی: "گرڕەحمەت، کانی ئەشکەوت، ترکەش، کەوپەڕ، بادیناوێ، نمنجێ، خراپە، گردیمخانە و سەیرانگای بادیناوی" بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردووەتەوە.

هاوکات لە پیرانشار ئاڵای کوردستان لەنێو شاردا هەڵ کراوە. هاوکات لە جادەی نەغەدە ـ پیرانشار نزیک بە پاسگای "دووئاوان" ئاڵای کوردستان نەخشێندراوە.

لاوانی تێکۆشەری کوردستان لە "مەهاباد" بۆ پیرۆزکردنی ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندەکانی: "قوڵەسەن، بەفرەوان، لەج و گوێکتەپە" بە شێوەیەکی بەرین تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها ئه‌ندامانی‌ حیزب له‌ شاری‌ سنه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ٢٥ی‌ گه‌لاوێژه‌وه‌ پەیامێکیان بڵاو کردەوە. لە مه‌یدانی‌ "ئێقباڵـ"ـی شاری سنە بەبۆنەی ٧٦ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و هه‌وادارنی‌ حیزبی‌ دێموکراتەوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

قارەمانانی دێموکرات لە پارێزگای "ئیلام" لە شاری "دەڕەشار" گوندی "دەشتاباد"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.