بەهۆی لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا، هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و شیرەمەنییەکان، ڕێژەی بەکارهێنانی شیرەمەنی ٣٠ لەسەد کەمی کردووە.
بەکارهێنانی شیرەمەنی لە بەرنامەی خۆراکی خەڵک هەمیشە کەمتر لە ڕادەی پێشنیارکراو بووە.
لە ئێستادا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی هەنووکەیی و چوونەسەرەوەی نرخی شیرەمەنی، ڕێژەی کڕین و بەکارهێنانی کەم بووەتەوە.
چوونەسەرەوەی نرخی شیرەمەنییەکان و زانیاریی کەمی خەڵک لەسەر قازانجەکانی، بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی کڕین و بەکارهێنانی کەم ببێتەوە.
شیرەمەنییەکان سەرچاوەی سەرەکیی "کەلسیۆم و فۆسفۆر"ن کە بۆ "بەهێزکردن و قایمبوونی ئێسک و ددان" بۆ هەموو گرووپە تەمەنییەکان بە تایبەت منداڵانی ژێر ٥ ساڵ و مێردمنداڵان سوودی زۆری هەیە.