
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی "حەسەن ئەکبەری" سەرپەرستی جێگری ژینگەی سروشتی و جۆرەکانی زیندەوەریی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم ڕایگەیاند، ١٢٨ جۆری ئاژەڵ و مۆرەدار لە ئێران مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم وتوویەتی: "وشکەساڵی، گۆڕانی کەش و هەوا، وێرانکاریی بەربڵاوی ژینگە لە ڕێگای دروستکردنی ڕێگاوبان، هێڵەکانی ڕاگواستنی سووتەمەنی و دەکەڵەکانی بەرقی بەتەوژم" ڕۆڵێکی سەرەکییان لە لەنێوبردنی ئەو گیاندارانەدا هەیە.
ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە لە ئێستادا یاسا و ڕێسایەکی کاریگەر بوونی نییە کە بتوانێت پێش بەم خەسارە ژینگەییە بگرێت.