کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران زۆرترین ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنای لە ناوچەکەدا هەیە

13:01 - 22 خەرمانان 2720

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر لە ٢ ملیۆن کەسی تیپەڕاندووە و لەم نێوانەدا ئێران زۆرترین ڕێژەی تووشبووان بەم نەخۆشییەی لەو ناوچەیەدا هەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە بەپێی ئاماری ڕێژیم ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ٣٩٣ هەزار کەس زۆرترە کە ئەم ژمارەیە لەنێوان وڵاتانی ناوچەدا زۆرترین ڕێژەیە.

ئەوە لە حاڵێکدایە ئەو ئامارانەی کە لەلایەن ڕێژیمەوە ڕادەگەیەندرێن لەلایەن زۆرێک لە کەسایەتی و دامەزراوە سەربەخۆکانەوە ڕەت دەکرێنەوە و لانیکەمی ژمارەی قوربانییان چەندین بەرابەری ئاماری فەرمی بەراورد دەکرێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەروەها وتوویەتی کە کرانەوەی قوتابخانە و ناوەندە فێرکارییەکان لە ئێران و هەروەها دەسپێکی وەرزی پاییز، ئەگەری بەرزبوونەوەی تووشبووان بەم نەخۆشییە زیاتر دەکات.