ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە لە بەشی پەروەردە و بارهێناندا لە ساڵەکانی١٤٠٠ و ١٤٠١دا تووشی قەیرانی هێزی کار دەبین.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ساڵی ١٤٠٦ زیاترین هێزی کار لە بەشی پەروەردە و بارهێناندا خانەنشین دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان ٩٢٥ هەزار و ٣٤٨ کارمەندی هەیە کە هەتا ٧ ساڵی دیکە ٤٦٣ هەزار و ٧٧٢ کەسیان خانەنشین دەکرێن.
جیا لە قەیرانی هێزی مرۆیی لە بەشی پەروەردە و بارهێناندا بەشی تەندروستی و ڕاوێژکاریش لە قوتابخانەکان تووشی کەمیی هێزی ئابووری دەبێت.
بودجەی ساڵی داهاتوو سەرەڕای ئەوەیکە کەمیی هەیە بەڵام ڕێژیمی ئێران داهاتووی ئابووریی خۆی بەو بودجەیە بەستووەتەوە.
کارناسانی ئابووری، بودجەی ساڵی داهاتوو بە فرۆشتنی داهاتووی ئێران لەلایەن دەسەڵاتەوە شرۆڤە دەکەن.