کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بواری کۆنترۆڵی کۆرۆنا لە جیهاندا پلەی ٩٥ی هەیە

10:11 - 10 رێبەندان 2720

دامەزراوەی ئۆستراڵیایی "Lowey" باشترین و خراپترین وڵاتەکانی جیهانی سەبارەت بە کۆنترۆڵی کۆرۆنا بڵاو کردووەتەوە.

ئەو دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە، وڵاتانی "نیوزیلەند، ڤیەتنام، تایوان و تایلەند" باشترین بەڕێوەبەریان سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا هەبووە.

"نیوزیلەند" بە ٢٥ گیانلەدەستداو و ٢ هەزار و ٢٩٥ تووشبوو باشترین ئیمتیاز هەیە.

هەروەها ئەو دامەزراوەیە وڵاتانی: "بێرێزیڵ، مێکزیک، کۆلۆمبییا، ئێران و ئامریکا"ی وەک خراپترین وڵاتەکان لە بواری کۆنترۆڵی کۆرۆنا وەسف کردووە کە زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستداوانیان هەیە.

"ئێران" لە نێوان ٩٩ وڵاتدا پلەی ٩٥ی هەیە.

ئەو دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە ئابووریی پێشکەوتوو یا سیستمی سیاسیی وڵاتەکان ناتوانێ ڕۆڵی گرینگی لە کۆنترۆڵی کۆرۆنادا هەبێت بەڵکوو ئەو وڵاتانەی کە حەشیمەتی کەمتریان هەبووە توانیویانە باشتر کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەن.