
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوە لە پارێزگای لوڕستان کۆمەڵێک کادری دەرمانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ناڕازییان لەبابەت خراپیی دۆخی دامەزرانیان لە ئیدارەی تەندروستی و دەرمان لە بەردەم پارێزگاریی "لوڕستان" کۆ بوونەوە.
ئەوان بە کۆمەڵ دروشمیان داوە و لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەن بەرپرسانەوە بێ هیوا بوونە.
هەروەها کۆمەڵێک لە وەرزێڕانی شاری ئیسفەهان لەبابەت بەدوادانەچوون بۆ داواکانیان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ئەو وەرزێڕانە لە کۆبوونەوەکەدا دروشمیان داوە و ڕایانگەیاندووە کە چیدیکە ناعەداڵەتی قەبوڵ ناکەن و لە بەڵێنیی درۆی بەرپرسان بێزارن.
ئەوان هەروەها وتوویانە، ئەگەر بەرپرسان بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچن، کۆبوونەوەکان بەرینتر دەکەنەوە.