کوردستان میدیا: ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێکاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێکاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی ئیلنا، مەحموود ئەحمەدی نژاد رۆژی رابردووە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پێوەندیی حکوومەت و مەجلیس، بێکاری و بنەبڕ کردنی هەژاری لە ئێران قسەی کردووە.
ئەحمەدی نژاد گوتی: هەتا ٢ ساڵی دیکە بێکاری لە ئێران بنەبڕ دەکەین، هەر وەک چۆن هەژاریمان بنەبڕ کردووە!!.
ئەم قسانەی ئەحمەدی نژاد لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە هەژاری لە ئێراندا جەند قات بۆتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ و ئابووریزانان، زۆربەی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بەشێکی دیکەی خەڵکیش لە هێڵی مهرگدا ژیان بەسەر دەبەن کەلە هەوڵی ئەوە دان خۆیان بگەیەننە هێڵی هەژاری.
لەلایەکی دیکەوە ساڵێک پێش ئێستا، ئەحمەدی نژاد رایگەیاندبوو کە بە رەخساندنی 2.5میلیۆن هەلی کار هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، بێکاری لە ئێراندا بنەبڕ دەکات. دوێنێ ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ئەحمەدی نژاد بۆ جارێکی دیکە باسی لەو بابەتە کردووە و گوتوویەتی، هەتا ٢ ساڵی دیکە بێکاری لە ئێراندا بنەبڕ دەکات.
ئەم قسانەى ئەحمەدی نژاد لە حاڵیک دایە کە بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران ــ ورمێ، سنە، ئیلام و کرماشان ــ دا ٧ هەزار کرێکار لە ٢ مانگی رابردوودا بێکار بوون.
ئەمە سێهەمین جارە کە ئەحمەدی نژاد لە ساڵێکدا باس لە بنەبڕ کردنی بێکاری دەکات لەحاڵێکدا کە دۆخی بێکاری له وڵاتدا رۆژ لە دوای رۆژی بەرەو خراپی دەچێت.
ئەحمەدی نژاد لە بەشێکی دیەکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە: ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچه و هێندێک وڵاتی ئورووپایی بهراورد ناکرێت، چونکە ئیران لەوان پێشکەوتووتر و مەزنترە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە خەڵکی ئێران بە هۆی هەژاری، زەخت و گوشاری سیاسی، پێشێل کرانی مافی مرۆڤ، پرسی نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان، پەنا بۆ وڵاتانی دەرەوە و ئورووپایی دەبەن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران