کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتشی ئۆردۆن: هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی ئێمە شەڕمان پێ دەفرۆشن

12:43 - 3 جۆزەردان 2722

"مستەفا ئەلحەیاری" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی "ئۆردۆن" ڕایگەیاندووە: "ئێمە لە سنوورەکانمان لەگەڵ شەڕ بەرەوڕوو بووینەتەوە کە لەلایەن ملیشیا و دامەزراوەکانی ژێر پشتیوانیی ئێران ڕێبەری دەکرێن".

"ئەلحەیاری" لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی: "ئەو ملیشیایانەی ئێران زۆر مەترسیدارن چونکە ئەمنییەتی نەتەوەیی ئۆردۆنیان خستووەتە ژێر ئامانجی هێرشەکانیانەوە".

ئەو قسانەی ناوبراو یەک ڕۆژ دوای ئەوە بڵاو بوونەتەوە کە "ئۆردۆن" ڕایگەیاندبوو، لە نوێترین شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی لەگەڵ قاچاخچییەکانی ماددەی سڕکەر، ٤ کەس لە قاچاخچییەکان لە سنووری وڵاتەکەی کوژراون.

لە دوای ئەو هەواڵە، چاوەدێری مافی مرۆڤی "سووریە" بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسی ئەو گرووپە بووە کە پەیوەندیی بە حیزبوڵلای "لوبنانـ"ـەوە هەبووە.