کوردستان میدیا

پێنجشەممه 23ی گەلاوێژ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئەردەشیر ڕەشیدی کەلهوڕ" پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

14:01 - 6 گەلاوێژ 2720

"ئەردەشیر ڕەشیدی کەلهوڕ" یەکێک کە موهەندیسەکانی "ناسا"، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

"ئەردەشیر ڕەشیدی کەلهوڕ" لە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نووسیویەتی: "٧٥ ساڵ لەمەوبەر ڕێبەرانی داهاتووبینی حیزبی دێموکرات لە مەیدانی چوارچرا ڕاوەستان و پشتیوانییان لە ئارمان و ئامانجە دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات کرد".

لەو پەیامەدا هاتووە: "خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە خاوەنداری وڵات، نەتەوە، مێژوو و فەرهەنگی خۆیان بن. ئێمە وەک نەتەوەی کورد مافی خۆمانە خودموختاریمان هەبێت، ئێمە دەتوانین ئارمانەکانی خۆمان لەسەر ئوسوولە دێموکراتیکەکان کە حیزبی دێموکرات لەسەری دامەزراوە بپارێزین".

لە بەشێکی دیکەی ئە پەیامەدا هاتووە: "ئێمە بە هەموو ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ٧٥ ساڵدا گیانی خۆیان لە ڕێگای ئازادیدا بەخت کردووە و هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵیان داوە و فیداکارییان کردووە، قەرزدارین".