ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "ئەسعەد سەیدانیفەرد"، بەهۆی سەرمابردوویی لەنێو بەفردا کۆچی دوایی کرد و پاش زیاتر لە ٥ مانگ ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکرات هاوڕێ لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە کە لە ڕەوتی کار و کاسبیدا و لە ڕێکەوتی ۲۳ی بەفرانباری ۱٤۰۰ی هەتاوی لە سنووری کوردستانی باکوور و لە بەرزاییەکانی ناوچەیەک بە ناوی "گەلێشم" بەرەو گوندەکەیان دەگەڕانەوە، کەوتنە بەر ڕنووی بەفر و بەداخەوە بێسەروشوێن بوون .
تەرمی "ئەسعەرد سەیدانیفەرد" پاش توانەوەی بارستایی ڕووەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.
ئەسعەد سەیدانیفەرد کوڕی ڕەحیم، ساڵی ۱۳٦٦ی هەتاوی لە گوندی باوانی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ لەدایک بووە و خێزاندار و خاوەنی ٤ منداڵە.
"ئەسعەد سەیدانیفەرد" لە سەرەتای پاییزی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوییەوە پێوەندیی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە گرت و وەکوو ئەندامێکی چالاک و دڵسۆز، ئەرکی حیزبیی لە نێۆخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە دەبرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.