
دوکتور "حەبیب حی" جێگری دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکیی ئەهواز وتوویەتی: "ڕۆژی دووشەممە لە پارێزگای ئەلئەحواز، ٤٣٤ کەس بەهۆی تۆز و خۆڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون".
ناوبراو لە دریژەدا وتوویەتی، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئەو تۆز و خۆڵە لە وڵاتانی عێراق و عەرەبستانەوە هاتووەتە ئەو ناوچەیە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دۆخی شارەکانی "خوڕەمشەهر و ئەهواز" بەهۆی پیسی هەواوە زۆر مەترسیدارە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە، قوتابخانەی ١٢ شار لەو پارێزگایە بەهۆی پیسیی هەوا داخراون.
بەپێی بڵاوکراوەی ئیدارەی گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای "ئەلئەحواز" ڕێژەی تۆز و خۆڵ لە شاری "ئەهواز" ڕۆژی دووشەممە ٢٢ بەرابەر و لە "ئومیدیە" ٣١ بەرابەر لە ڕادەی ستاندارد، تێپەڕیوە.