کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا نیگەرانی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دایە

16:48 - 13 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: رۆژێک پاش لە ئیعدامی زیندانییەکی سیاسی لە ئێران، دەوڵەتی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و زیادبوونی ریژەی ئیعدامەکان لە ئێران دەربڕی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتوویەتی: ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی کەلە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامەی ناوکیی ئێران لە رێگەی دیپلۆماسی و دانووستان دایە، لە هەمان کاتدا هەموو هەوڵەکانی خۆی لەمەڕ دابینکردنی ئازادییە سەرەتایییەکانی خەڵکی ئێران دەخاتە گەڕ.

جن ساکی هەروەها وتووشیەتی: پێشێل نەکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئێرانەوە، تاقیکردنەوەیەکی سەرەکی لەمەڕ پەیوەست بوونی ئەو وڵاتە بە کۆمەڵگای جیهانییە.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش ئیعدامی زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج هاتووەتە ئاراوە.

رێکەوتی ١١ی جۆزەردان، غوڵامڕەزا خوسرەوی زیندانیی سیاسیی خەڵکی ئەسفەهان، بە تۆمەتی \'\'موحاربە\'\' لە رێگەی \'\'هەوڵدان بۆ پێشخستنی ئامانجەکانی رێکخراوی موجاهیدین\'\' لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە درا.