کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمنییەتیی خۆراک هەڕەشە لە خەڵكی ئێران دەکات

13:24 - 1 گەلاوێژ 2720

لە ئێران سەرەڕای ئەوەیکە کەمیی ئاو هەڕەشە لە ژیانی خەڵک دەکات، کەڵکوەرگرتن لە شێوازی کۆن بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک بووەتە هۆی ئەوەیکە خەڵکی ئێران تووشی کەمیی خۆراک بن.

لە ئێران ساڵانه ٣٥ میلیارد لیتر ئاو بەهۆی بەکارهێنانی هەڵە بەخۆڕایی دەچێت، لەلایەکی دیکەوە خۆراکێکی زۆریش فڕێ دەدرێت.

ساڵانە ٤ ملیۆن تۆن گەنم لە ئێران بەهۆی کەڵکوەرگرتنی هەڵە بەخۆڕایی دەچێت.

 بەڕێوەبەری گشتیی باشترکردنی خۆراکی کۆمەڵگەی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردبووەوە کە ٨ پارێزگای ئێران لەگەڵ کەمیی خۆراک و هەژاری بەرەوڕوون.

هەژاری لە ئێران لە ئاستێکدایە کە خەڵک بۆ بژێویی ژیان تەنانەت کەرەستەی نێو ماڵی خۆیان دەفرۆشنەوە.

پارێزگاکانی "سیستان و بەلووچستان، کەهگیلویە و بۆیرئەحمەد، هۆرمۆزگان، کرمان و خوراسان"، لە بواری خۆراکەوە لەگەڵ کێشە بەرەوڕوون.

جێگری وەزیری کاری ڕێژیمیش بڵاوی کردبووەوە: "بەپێی بەراوردە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکان، لەنێوان ٢ هەتا ٤ لەسەدی ئێران، تووشی هەژاریی لەڕادەبەدەر بوونە، بەو مانایە کە توانای ئەوەیان نییە سکی خۆیان تێر بکەن".

ئێران لە بواری ئەمنییەتی خۆراکەوە لەنێوان ١٢٥ وڵاتی جیهاندا پلەی ٨٢ی هەیە. ئەو پلەیە دەرخەری ئەوەیە بەشێکی زۆر لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئێراندا لەنێو دەچێت.