کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئەنجومەنی قەڵەمی ئامریکا" لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی نووسەرانی ئێرانی سکاڵای تۆمار کرد

11:07 - 18 رێبەندان 2721

"ئەنجومەنی قەڵەمی ئامریکا" لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی نووسەران لە ئێراندا لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سکاڵای تۆمار کرد.

"ئەنجومەنی قەڵەمی ئامریکا" و "ناوەندی مافی مرۆڤی "ڕائۆل والنبێرگ" لەهەمبەر ئازار و ئەزیەتی ئەندامانی ناوەندی نووسەرانی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وەکوو داکۆکیکاری نووسەران چاوی لێدەکرێ، سکاڵای تۆمار کرد.

ئەو سکاڵایە لەسەر دەسبەسەرکرانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ناوەندی نووسەرانی ئێران ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە و داوا کراوە ئەو کەسانە بێ مەرج ئازاد بکرێن.

"ئەنجومەنی قەڵەمی ئامریکا" ناسراو بە "پێن" و "ناوەندی مافی مرۆڤی "ڕائۆل والنبێرگ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیسبەت دۆخی تەندروستیی ئەو کەسانەی لە زینداندان بێ هەڵوێست نەبێت.

تۆمەتی ئەو ئەندامانەی "ناوەندی نووسەرانی ئێران" دژایەتی لەگەڵ "سانسۆری دەوڵەتی" و داکۆکی لە "ناوەندی نووسەرانی ئێران " بووە.