
ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی ئێران ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە و بارودۆخی نێوخۆیی ئێران ڕەخنەی گرتووە و هۆشداریی داوە کە پێداگریکردن لەسەر شێوە ئەزموونکراو و پڕتێچوو و بێ کەڵکەکان، قەیرانەکان بەربڵاوتر و قووڵتر دەکاتەوە.
ئەو بەیاننامەیە لە حاڵێکدا بڵاو بووەتەوە کە حەوتووی ڕابردوو "سەعید مەدەنی" کۆمەڵناس و توێژەری کۆمەڵایەتی، بە تۆمەتی "پەیوەندیی گۆماناویی دەرەکی و هەوڵی دژە ئەمنییەتی" دەسبەسەر کرابوو.
هەروەها ماوەی دوو حەوتوویە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرینی خەڵک سەبارەت بە سیاسەتە دژە خەڵکییەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت.