کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات خۆپیشاندانێکیان لە شاری لەندەن پێتەختی بریتانیا بەڕێوە برد

17:17 - 24 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور قاسملوو لە شاری لەندەن پێتەختی بریتانیا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە بەردەم سەفارەتی ئۆتریش لە لەندەن بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بۆ ئیدانە کردنی ٢٧ـه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور عەبدولڕحمانی قاسملوو و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان و هەروەها وەگەڕخستنەوەی دۆسیەی تێرۆری دوکتور قاسملوو لە بەر سەفارەتی ئۆتریش لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بە بەشداریی زۆربەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەبرد.

سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستی پێ کرد.

پاشان وتاری کۆمیتەی گشتیی حیزب لە لایەن کاک سلێمان مورادیان بەرپرسی کۆمیتە، خۆێندرایەوە.

لە ناوەرۆکی وتارەکەی کومیتەی گشتیی حیزبدا هۆشداری تۆند درایە دەوڵەتی ئۆتریش کە ئیتر نابێ ئەو پەروەندە بەداخراوی بمێنێتەوە و هاوکات داوای لە دەوڵەتی تازەی ئۆتریش کرد بە وەگەرخستنەوەی ئەو پەروەندە بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی ئەو تێرۆرە ئاشکرا بکات.

بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکرات لە ناوەڕۆکی وتارکەیدا ئاماژەی دا بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆری نێودەوڵەتی و نێۆ خۆیی و گوتی بۆ هەموو جیهان ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی سنوورەکانی خۆی بەزاندووە و بە دەست‌تێوەردانی نابەجێ لە وڵاتانی دەوروبەر، سەرەڕای نەبوونی بژیوی و دەسکورتیی خەڵکی ئێران، دانی چەک و تەقەمەنی و یارمەتی ماڵی بە گرووپە تێرۆریستەکان، ناوچەکەیان بۆ مانەوەی خۆیان ئاڵۆز کردووە.

پاشان بە هەر سێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و فارسی، وتنەوەی دروشمە حەماسییەکانی خۆپیشاندەران دژی کۆماری تێرۆرستی ئیسلامیی ئێران بۆ مەحکووم کردنی تێرۆر سەرنجی خەڵکانی دەوروبەریان بۆ مەبەستی خۆپیشاندانەکە ڕاکێشا کە بریتی بوون لە؛ دووبارە وەگەڕخستنەوەی پەروەندەی تێرۆری دوکتور قاسملوو، کۆماری ئیسلامی تێرۆریستە، هاوکاری کردنی کۆماری ئیسلامی پەڵەیەکی ڕەشە بە نێو چاوانی وڵاتی ئۆتریشەوە ، دەوڵەتی ئۆتریش داکۆکی لە تیرۆر کردووە و دەیان درووشمی حەماسی دیکەی لەو جۆرە.