ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "ئاودانانـ"ـی ئیلام بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، "بژی پێشمەرگەی شاخ و شار" و "بژی ئاودانانی سەربەرز" ئەمەگناسیی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان نیشان دا.