کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:26 - 16 رەشەمه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک: ''ڕێگای گوندەکانی ئاغەڵیان، سریلاوا، پیروەلی ‌باغ، ڕێگای حوسێن مامە بۆ قاڕنجە و جادەی بۆکان بۆ میاندواو'' ئەو چالاکییەیان ئەنجام داوە.

ڕۆڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان و جامانەیان هەڵ کرد و دروشمەکانی: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی قاسملوو، بژی پێشمەرگە و سەرکەوێ ڕاسانـ''ـیان نووسیوە.

ئەندمانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی جۆراوجۆر ئامادەیی خۆیان بۆ هەرچەشەنە ئەرکێکی حیزبی دووپات دەکەنەوە و بە دوژمنانی گەل دەیسەلمێنن کە هەتا وەدەیهاتنی ئامانجەکان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.