کوردستان میدیا

دووشەممه 20ی گەلاوێژ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان یادی دوکتور''قاسملوو''یان بەرز ڕاگرت

17:36 - 17 پووشپەڕ 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو''، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. 

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات لە بۆکان بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو''، پێشمەرگەکانی شار لە پەیامێکدا تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.  

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمگەلی: ''لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان درێژەدەری ڕێبازی قاسملوون'' و ''ڕاسان فەلسەفەی ڕێبازی قاسملووە'' یادی ڕێبەری نەمر دوکتور'' قاسملوو''یان بەرز ڕاگرت و پێداگرییان لەسەر پتەوکردن و درێژەدانی خەباتی شاخ و شار کرد.