کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنه، هێرشی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هەوڵێکی ترسنۆکانە وەسف کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سنە لە پەیامێکدا ڕایانگەیاند: "ئێمە هەتا دواهەناسە پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەکەین".
دوابه‌دوای هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سه‌ر سنوور، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سنه ئه‌و هێرشه‌ی ڕێژیمیان به‌توندی مه‌حكووم كرد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ڕێژیم له‌نێو شاره‌كان، به‌پێی بڕیاری حیزب، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه.