کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "سەردەشت" سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" پەیامێکیان بڵاو کردەوە

10:59 - 1 بەفرانبار 2721

پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریست و کوردکوژی ئێرانەوە لە سێدارە درا، پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە

ئێمە پیشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر قوربانی" و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گەلی کورد بەگشتی دەکەین و ئەو جینایەتەی ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئیران مەحکووم دەکەین.

هەروەها پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگا و ڕێبازی شەهید "حەیدەر" و شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان دەبین و  دەست لە خەبات هەڵناگرین.

سەرشۆڕی و نەمان بۆ دوژمنانی نەتەوەی کورد

سەرکەوێ خەباتی ڕەوای کورد

بژی حیزبی دێموکرات