ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەلاسی باوەجانی، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لەلایەن ٸەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ٸاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک "حەیدەر قوربانی"، خەڵکی تێکۆشەری کامیاران، هەموو خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و کادر و پێشمەرگە قارمانەکانی کوردستان دەکەین و خومان بە شەریکی خەمیان دەزانین. کۆماری پەت و سێدارە هەرچەندە ڕووی ڕەشی خۆیان دەربخەن، کومەڵانی خەڵک و تێکۆشەرانی دێموکرات سوورتر و بوێرانەتر بۆ مافی ڕەوای خۆیان خەبات دەکەن. با شەمشەمەکوێرەکانی تاران چاک بزانن نە بە تێرۆری ڕێبەرەکانمان و نە بە ٸێعدام و زیندان ناتوانن خەباتی گەلەکەمان بووەستێنن، بۆ خۆیشیان دەزانن سەدام و دیکتاتۆرەکانی دیکە چییان لێ بەسەر هات.
هەموومان "حەیدەر قوربانیـ"ـن.