ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەڵماس، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند کە بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادەن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە ئێوە هاوڕێیانی شۆڕشگێڕ
ئێمە لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "سەڵماس" وێڕای مەحکوومکردنی جینایەتی بەخۆفی لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی"، پێشەکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر" و حیزبی شۆڕشگێڕی خۆمان دەکەین و ڕایدەگەیەنین، پتر لە جاران پەرە بە چالاکییە حیزبییەکانمان دەدەین و لەپێناو تۆڵەسەندنەوە ئامادەین هەر شێوە ئەرکێکی پێسپێردراو ئەنجام بدەین.
هیوادارین خودای گەورە سەبر و گەورەیی و خۆڕاگری بەو بنەماڵە ئازیزە ببەخشێت