ئەندامانی حیزب لە گوندی "گابازەڵە"ی شاروێرانی مەهاباد، سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" لەلایەن ڕێژیمی ڕەشبین و مرۆڤکوژی ئێرانەوە پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
دیسان دەستی ڕەش و تاوان لەژێر عەبای شەمشەمەکوێرە تاریکپەرستەکان هاتە دەرەوە و تاوانێکی ڕەشی دیکەیان خولقاند.
"حەیدەر قوربانی" مڵکی هەموو کوردستانە و هەموو خەڵکی کوردستان خوێنگر و تۆڵەستێنی شەهید "حەیدەر"ن.
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە گوندی "گابازەڵە"ی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید "حەیدەر" و ئەندام و پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی حیزب پەیمان نوێ دەکەینەوە و بە ورەی پۆڵایین و بیر و باوەڕێکی چەسپاو هەتا سەر درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بین.