کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی قاسملوو نوێکردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، سڵاوتان لێ بێت.
لە سیهەمین ساڵی شەهیدکرانی دوکتور قاسملووی نەمردا، بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداریتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە هەتا دواهەناسە درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان بین.
دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کاریزمای نەتەوەی کورد، نموونەی بێوێنەی ئاشتیخوازی و شۆڕشگێڕی و فیلسووفی بلیمەتی سیاسەتی جیهانی بوو کە بەداخەوە بە دەستی ڕێژیمی تێرۆریستی ئاخوندی و لەپێش چاوی قازانجپەرستانی جیهان، بە جەستە شەهید کرا.
ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران بە ئەشکەنجە و گرتن و شەهیدکردن، هیچکات ناتوانێت نەتەوەی کورد لە ڕێبازی قاسملووی ڕێبەر پاشگەز بکاتەوە، بۆیە قاسملوو لە ڕێبازدا هەمیشە زیندووە.
لە ڕێگای ئێوەی بەڕێزەوە، سڵاو و سپاسی خۆمان پێشکەش بە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و هونەرمەندانی دەروەست و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە دەرەوەی وڵات دەکەین کە بە ڕێپێوانی پڕخرۆش و جەماوەری لە شاری بروکسێلدا پیشانیان دا کە ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە هەموو ڕەهەندەکانیدا دژ بە تێرۆر و تاریکی، بە باشترین شێوەی مومکین، بەردەوامە.
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیی ئیران،
سەرکەوتن بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز