کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە قەسری شیرین چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە برد

11:46 - 19 بەفرانبار 2721

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری قەسری شیرین بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە و بە ڕێژیمی ئیسلامییان سەلماند کە حیزبی دێموکرات لە هەموو شوێنێکی کوردستان پشتیوانیی خەڵکی لەگەڵە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەنێو شاری قەسری شیرین لەسەر دیوارەکان بە نووسینی دروشمی وەک: ''بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە و بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران'' ئەو چالاکییەیان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو شارە ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕیوە و بۆ جارێکی دیکە پێداگرییان لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.