کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و تێرۆری ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد، شەهید "عەبدولڕەحمان قاسملوو"یان، بە دەستی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکووم کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمه ئەندامان و لایەنگرانی تەشکیلاتی نێوخۆی مەریوان، به بڕوا به درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و بهتایبەت، "شەهید دوکتور قاسملوو"، به بۆنەی ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری مەزنی گەلەکەمان، وێڕای مەحکوومکردنی تێرۆریزمی کۆماری سێداره، پشتیوانیی خۆمان له خهباتی نهتهوهیی له خورههڵاتی کوردستان، به ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین و ئامادەیی خۆمان بۆ هەر چەشنه ئەرکێک دەردەبڕین.
تهشکیلاتی نهێنیی مهریوان
۱۹ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی