کوردستان میدیا

چوارشەممه 14ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:44 - 9 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکیان بڵاۆ کردەوە

دەقی پەیامەکە بەم چەشنە:

شاخ بە حورمەتی شەهید ڕاوستاوه

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی پڕ له سەروەریی گەلەکەمان بدەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت، کورد ڕێبەرانێکی هەیە کە له هیچ فیداکارییەک دەرێغییان نەکردووە.

 لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوادا پەیمان نوێ دەکەینەوە هەتا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگات؛ بین پێشەوای هەمیشه زیندوو .

١٠ی خاکەلێوه وەبیرمان دێنێتەوه که کورد بۆ ئازادی نرخی زۆری داوە، له هیچ گوشارێکدا تەسلیم نەبووه، له هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک نەسڵەمیوەتەووە .هەر ئەو ڕێبەره سەربەرزانه فێریان کردووین لەپێناو مافی ڕەوادا هەموو نرخێک به هەرزان بزانین .

ئێمه ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕێبەرانی هەمیشه زیندوو "قازی و قاسملوو و شەرفکەندی" دادەنوێنین و هەتا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان لەو ڕێبازەدا بۆ ساتێکیش کۆڵ نادەین.

سڵاو لە حیزبی دێموکرات

سڵاو لە ڕووحی پاکی شەهیدان

سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد