کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گەلی قاسملوو، سەبارەت بە لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکیان بڵاو کردەوە

10:47 - 29 سەرماوەز 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەلی قاسملوو، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

نامرن ئەوانەی لە دلی میللەتدا دەژین

ئێمە ئەندامانی حیزب لە ناوچەی گەلی قاسملوو داخ و پەژارەی خۆمان بۆ لەسێدارەدانی شەهید حەیدەر قوربانی دەردەبڕین و ئەو جینایەتە مەحکووم دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بۆ حیزبەکەمان و بنەماڵەی بەڕێزی قوربانی دەردەبڕین.

با دوژمن بزانێت ئێمە بە کوشتن و ئێعدام بە چۆکدا نایەین، بەڵکوق پشتئەستوورتر لە جاران خەباتی خۆمان درێژە پێ دەدەین.

سەرکەوێت ڕاسانی شاخ و شار

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گەلی قاسملوو