ئەندامانی حیزب لە سنە پەیامێکیان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بڵاو کردەوە و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، پەیامێکیان بڵاو کردەوە و ڕێزیان لەو ڕۆژە گرت و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە کە تا سەر درێژەدەری ڕێبازیان بن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
مرۆڤ کە فێر بوو باش بژیت فێریش دەبێ باش بمرێت.
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنەی هەمیشە سەربەرزەوە، بەبۆنەی هاتنی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، وەکوو پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدانی سەرکردە و هەموو شەهیدانی کوردستان بەڵێنی دەدەین تا دوایین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای ڕاستەقینە و ڕێگای پڕ لە سەروەریی شەهیدانی کوردستانمان بین.
هەروەها پەیمان دەبەستین هەتا وەدیهاتنی هەموو ئاوات و ئامانجی شەهیدان و گەل و نیشتمانمان دژ بە داگیرکەران و زاڵمان دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵنەگرین.