ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ژاوەرۆ، لە دووتوێی پەیامێکدا، ئەمەگداریی خۆیان بەرانبەر بە کۆماری کوردستان و ڕێبوارانی دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە ئەندامانی نهێنی لە "ژاوەرۆ"، لە مەڵبەندی دێموکرات لە تەنگیسەری سەربەرزەوە، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و هەموو کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین و بە هیواین ساڵی داهاتوو لە کوردستانی ئازاد و سەربەخۆدا ئەو جێژنە بەڕێوە ببەین.
نەسرەوتن تا سەرکەوتن