دوای هێرشی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له شاخەکانی کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی نهێنیی حیزبی دێموكرات له شاری جوانڕۆ، په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه بەم چەشنەیە:
ئێمه وه‌ک ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری جوانڕۆی سه‌ربه‌رزه‌وه، هه‌ر جۆره هێرشێكی دڕندانه‌ی هێزی داگیركه‌ری كۆماری سێداره، بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ئاماده‌یی خۆشمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند به‌رامبه‌ر به کردەوەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم دەردەبڕین و هه‌ر كاتێكیش حیزبی دێموكرات پێمان بڵێت ئامادەین له‌نێو جه‌رگه‌ی شاردا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی سپای تێرۆریستی پاسداران و كۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری سێداره‌ی ئێران
بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران