ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە نووسینی پەیام پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ دەکەن و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شنۆ، لە دووتوێی پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ، بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ حیزبی دێموکارات و ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێزی ئێمه پێشمەرگەکانی شار له شنۆوه بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوه لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات.
بۆ جارێکی تر لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیمان نوێ دەکەینەوه و سوێند دەخۆین به خوێنی پاکی شەهیدان و به ئاڵای پاکی کوردستان هەتا دوایین هەناسه، درێژەدەری ڕێگایان بین و ئەرکەکانمان لە پێناو خزمەت بە خاکی کوردستان و لە ڕێبازی حیزبی دێموکراتدا بەباشی بەجێ بگەیەنین.
پیرۆزبایی لە گەلی کورد، له هەموو بەشەکان، بهتایبەت خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و سەرجەم ئەندامان و کادر و پێشمەرگەکانی شار و شاخ دەکەین.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
سڵاو بۆ شەهیدان "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی"
بڕووخێت ڕێژیمی تاریکپەرستی ئاخوندی
مەرگ و نەمان بۆ تێرۆریستان
پێشمەرگەکانی شار له شنۆ
نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی