کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات سەردانی گۆڕی پیرۆزی فەرماندەی شەهید "ئەسعەد موقەدەسیـ"ـیان کرد

18:09 - 28 جۆزەردان 2722

ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی گۆڕی پیرۆزی فەرماندەی قارەمان و هەرگیز نەمری حیزب و گەل شەهید "ئەسعەد موقەدەسیـ"ـیان لە چیای شاهۆ کرد.

پێشمەرگەکانی شار وێڕای سەردانی گڵکۆی پیرۆزی ئەو فەرماندە قارەمان و هەرگیز نەمرە، پەیمانی وەفاداریی خۆیان بە ڕێگا و ڕێبازی ئەو فەرماندە قارەمانەی حیزب و گەل نوێ کردەوە و بەڵێنییان دا کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی دێموکرات دەبن.

شەهید "ئەسعەد موقەدەسی" ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی هەژار لە گوندی "بۆڕیەر"ی مەریوان لەدایک بووە.

شەهید "ئەسعەد موقەدەسی" ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی هەڵبژارد و دەستی بە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی کرد.

شەهیدی فەرماندە "ئەسعەد موقەدەسی" کەسێکی چاونەترس و بوێر و ئازا و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک بووە و لە باری سیاسی، نیزامی و تەشکیلاتییەوە کەسێکی کارا و چالاک بووە و گەلێک بەرپرسیاریەتی وەکوو "سەرپەل، جێگرلک و فەرماندەهێز" و چەندین بەرپرسیاریی هەستیاری دیکەی بە ئەستۆوە بووە.

شەهیدی فەرماندە "ئەسعەد موقەدەسی" بە داخەوە ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٧٥ی هەتاوی لە شەڕێکی قورس و نابەرابەردا لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان لە چیای "شاهۆ" لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دیکەی بە ناوی "نادر وەزیری" شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کورد و کوردستانەوە.