کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە گوندی "بڵەسەنـ"ـی بانە سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد

11:53 - 31 جۆزەردان 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە سەردانی گڵکۆی شەهید "مەهدی ڕەحیم زادە"یان کرد.

پێشمەرگەکانی شار وێڕای سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهید "ڕەحیم زادە" پەیمانی وەفاداریی خۆیان بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردەوە و بەڵێنییان دا کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی دێموکرات دەبن.