کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە "بۆکان، دزەی مەرگەوەڕ و ئاودانان" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا

13:25 - 27 جۆزەردان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "بۆکان"، "دزەی مەرگەوەڕ" و "ئاودانان" سەر بە پارێزگای ئیلام بە بڵاوکردنەوەی پوستێر و تراکت و دروشمی تایبەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

 ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "بۆکان" لە شوێنەکانی شەقامی "کارگەر، ئابشار، تێرمیناڵی گەورە و ئاگرکوژێنەوە" بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان چالاکیی تەبلیغاتییان ئەنجام داوە.

هەر لەو پێوەندییەوە لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "دزەی مەرگەوەڕ" سەربە پارێزگای ورمێ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان بە بڵاوکردنەوەی پوستیر و تراکتی تایبەت هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمیان بایکۆت کردووە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "ئاودانان" سەربە پارێزگای ئیلام بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بە بڵاوکردنەوەی تراکت لە شارۆچکەی "سەراوباغ" و گوندەکانی "گوڵ گوڵ، ژیوەر و ئاوهەنار" چالاکییان ئەنجام داوە.