ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هەموو ئازادیخوازنی کوردستان بۆ وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان بە بڵاوکردنەوەی پەیام بڕیاریان داوە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن.
خەڵکی شارەکانی شنۆ، ورمێ، مەهاباد، مەریوان، سەردەشت، ئیلام، کرماشان، روانسەر، کامیاران و باقی شارەکانی دیکەی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویان کردووەتەوە کە ئێمە بۆ پاراستنی بەها و کەرامەتی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری ناکەین.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان دەنگ نادەین و چیدی فریوی شانۆگەرییەکانی ڕێژیم ناخۆین.
لەبیرمان نەچۆتەوە خوێنی شەهیدانی قەرەسەقەل و کۆساڵان و پاوە، ئەم ڕۆڵانەی ئێستا لە چاڵاڕەشەکان دان لەبیرمان نەچۆتەوە، ئەم ڕۆڵانەی ئێستا لەگەڵ بوونەوەی دەرگاکان لە زیندان چاوڕەوانی پەتی سێدارە دەکەن پێش هەمویان "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور".
هاووڵاتیانی بەڕێز؛ لە ئەوا هەلومەرجیکی هەستیاردا کە ڕێژیمی پەت و سێدارە کەوتووەتە سەرەولێژی و لە لێواری مەرگ دایە دەیهەوێ بە شانۆی هەڵبژاردنەکان دەنگی ڕەوایی بە دەست بێنێت.
با هەموومان پەیمان بدەین نەچینە سەر سندوقی دەنگدان و بە دەنگ نەدان به بەربژێرەکانی ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ کەینەوە.