کوردستان میدیا

پێنجشەممه 19ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە

11:17 - 5 پووشپەڕ 2720

پێشمەرگەکانی شار لە ورمێ لە دوای شەهیدکرانی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهید هیدایەت و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو لە ڕووی پاکی شەهیدان کە بە خوێنیان هەزاران ڕەنگ دەدەن بە کوردستان

شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە

شەهید ئاوە تینویەتی زەوی دەشکێنێت

سۆمای چاوە کام دووا دواڕوژه دەیبینێت

ئیمە ئەندام و لاوانی "دزەی مەرگەوەڕ" و "گردوان" ئیعدامکردنی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بە دەست ڕێژیمی تێرۆریستیی ئاخوندی مەحکووم دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی بنەماڵەیان دەزانین و پێیان دەڵێینەوە هەتا دوایین هەناسەمان ڕێگای شەهید هیدایەت وون ناکەین و ڕێگای هیدایەت ڕێگای ئێمە هەمووانە؛ با ڕێژیمی پەت و سێدارە باش بزات کە هەزاران هیدایەت لەدایک دەبن کە ڕێگای ئازادی هەڵدەبژێرن .

شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو فەرموویەتی: "گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەم ئازادیەش بدات هیچ میللەتێک بە بێ نرخ بە ئازادی نەگەیشتووە".

باشترین پاداش بو شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە

ڕووحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار

ئەندامانی حدکا لە دزەی مەرگەوەڕ و گردوانی مەرگەوەڕ

٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی

بژی حدکا

بژی پێشمەرگە

سەرکەوێ ڕاسان

سەرکەوتن بو پێشمەرگە و کوردستان

مەرگ و نەمان بۆ  جاش و نەیارانی کوردستان