کوردستان میدیا

شەممه 3ی خەزەڵوەر 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە تاران کتێبەکانی دوکتور "قاسملوو" و چەند کتێبێکی حیزبی دیکەیان چاپ و بڵاو کردەوە

10:32 - 18 رەزبەر 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "تاران"، بەمەبەستی ئاشناکردنی توێژی خوێندکار و ئاکادیمیکی کوردستان و ئێران لەگەڵ سیاسەت و ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکرات چەندین کتێبی تایبەت بە ڕێبەری شەهید دوکتور "قاسملوو" و چەند کتێبێکی دیکەی حیزبییان لەنێو زانکۆکانی چەند شاری کوردستان و ئێراندا بڵاو کردووەتەوە.

ئەوکتێبانە کە لە تاران چاپ و بڵاو کراونەتەوە بریتین لە: "کوردستان و کورد، چل ساڵ خەبات لەپێناوی ئازادی، تاڤگەی حەقیقەت بەرگی ١ و ٢، ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا، اندیشەهای دکتر قاسملو، بەشێک لە وتووێژەکانی مستەفا هیجری و نسکۆ و دابڕان".

ئەو کتێبانە لەنێو زانکۆکانی "تاران"، "تەورێز"، "کرماشان" و "سنە" و  لە هەر کتێب ٥٠ بەرگ چاپ و بڵاویان کراونەتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و خوێنداکارانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێوە کراوە.